AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٩ ١٠:٥٣

لە ساڵی 2019؛

کوژران و بریندار بوونی نزیک بە 9 هەزار کەس لە سەرەتای داگیرکرانی عەفرینەوە

کوژران و بریندار بوونی نزیک بە 9 هەزار کەس لە سەرەتای داگیرکرانی عەفرینەوە

لە کاتی داگیرکرانی عەفرینەوە لە ساڵی 2019 لەلایەن تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە، نزیک بە 9 هەزار کەس لە خەڵکی ئەو ناوچە کوژراون یان بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ڕاپۆرتی مانگانەی ناوەندی بەڵگەی لادانەکان لە باکووری سووریا، گرووپی ناسراو بە سوپای ئازادی نەتەوەیی کە بە پاڵپشتی تورکیاوە چالاکی دەکات لە سەرەتای مانگی فێڤریەوە، 37 کەسی لە عەفرین دەستگیر کردووە.

لە سەرەتای هێرشی تورکیاوە بۆ سووریا، کوژران و بریندار بوونی نزیک لە 8590 کەس تۆمار کراوە، لە حاڵێکدا کە ژمارەی دەستگیر کراوەکان گەییشتووەتە 8230 کەس کە نزیک لە 5530 کەسیان ئازاد کراون و چارەنووسی پاشماوەی ئەو کەسانە لە بەردەست نییە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی ڕابردوو پۆلیسی تورکیا کەسێکی لە گوندی عەتمونو لە ناوچەی ڕاجو لە دەڤەری عەفرین دەستگیر کردووە. شایەت حاڵان وتوویانە ئەندامانی پۆلیسی سەربازی شاری عەفرین وەلید محەمەد ڕەشیدیان لە ماڵەکەی لە گوندی عەتمونو ڕفاندووە و بۆ بنکەیەکی ئەو لایەنە لە شاری ڕاجو گواستوویانەتەوە کە هێشتا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

News ID 41181

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha